.ئه‌گه‌ر ترسای قسه‌ مه‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر قسه‌ت كرد مه‌ترسه‌.

Featured Video

الاثنين، 4 مارس، 2013

پەیڤێك بۆ ڕاپەڕین


 

سلێمان حەمەد 

                

   إِنَّ اللَّهَ لا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّی یُغَیِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ


ئەگەر سەیری مێژوی مرۆڤایەتی بكەین بەگشتی  دەبینین كە بەردەوام گەلە چەوساوەو ماف خوراوو ستەملێكراوەكان بەجۆرێك لەجۆرەكانی بەرەنگاری و ڕاوەستان لەبەرامبەر ستەمكاران ، دەنگی ناڕازیان بەرز كردۆتەوە ولە پێناو لابردنی ستەمكاری و نادادی ڕوبەڕوی ستەمكاران بونەتەوە ، جیاوازی نیە ئەگەر كۆمەڵە كەسانێك بەو كارە هەستابن، یاخود جەماوەر بەگشتی بۆ نمونە: ڕوبەڕو بونەوەی  موسی  پێغەمبەر ( علیە السلام ) لەگەڵ فرعەوندا ، لەقورئانی پیرۆزدا ئاماژە كراوە ، بەچەند شێوازێكی ستەمكاری و چەوساندنەوەی فرعەون بۆ گەلی ( نەوەكانی ئیسرائیل )  كەهیچ مافێكیان بۆ نەبوو ، تەنانەت نێرینەكانیان دەكوشتن و ئافرەتەكانیشیان دەكردنە كەنیزەك  بۆ خزمەتی خۆیان دەیان چەو ساندنەوە ، ئەوەنمونەیەكی زیندوە لە هەزاران نمونەی تری ناو مێژوو . بەڵام لەگەڵا ئەو هەموو ستەمكاریانەی بەرامبەر بەو گەلە كرا ، موسی پێغەمبەر ( علیە السلام ) ڕابەرایەتیان دەكات بۆ ڕوبەڕو بونەوەو شۆڕش كردن بۆ دەرباز بون لەدەستی فیرعەون ، تا لەكۆتایدا خوای گەورە پشتیوانیان دەكات و ئەوان ڕزگاریان دەبێت و فرعەونیش لەناو دەچێت .


وەهەركاتێك خەڵكی ڕاوەستابن بەرامبەر ستەم و زۆر داری و ناعەدالەتی ، خوای گەورە دڵەكانی بەیەكەوە گرێداون و یەكڕیزی و پشتیوانیكردنیان لەنێواندا بۆ درووست بووە ، وەك ئەوەی كەخوای گەورە هەمیشە دژایەتی ستەم كاران دەكات و پشتیوانی لە ستەم لێكراوان دەكات ، بەنمونە لە باسی هاوەڵانی ئەشكەوتدا هاتووە كەكاتێك ڕووبەڕوی ئیمپڕاتۆری ستەمكارو چەوسێنەر بوونەوە ئەگەرچی كەمیش بوون ، بەڵام ئازایەتی و جورئەتی خستە دڵیانەوە و دڵە كانیانی بەیەكەوە بەستەوەو  پشتیوانی یەكتریان كردو بەیەكڕیزی وەستانەوە لە بەرامبەر ئیمپڕاتۆر دا كە دەفەرموی (ۆرَبَطنَا عَڵیٰ قُلُوبِهِمْ إِذ قَامُوا..... ) .واتە ئەوجا دڵەكانمان بەیەكەوە بەستەوە وەك یەك دڵ و یەك ڕێز . كاتێك هەڵسانەسەرپێ‌ لەبەرامبەر ستەمكارەكەدا ... لێرەدا ئەوەمان بۆدەردەكەوێت كەخوای گەورە چۆن پشتیوانی گەلەكەمانی كرد لەڕوبەڕو بونەوەی ستەم كارانی بەعس ، كەچۆن ئەوخەڵكە بێ‌ پشتیوان و بێ‌ تفاق و بەدەستی بەتاڵا غیرەتی جوڵاو جورئەتیان بۆدرووست بوو ، ئازایانەو بێ‌ باكانە ڕووبەڕووی ستەم كارترین و خوێن ڕێژ ترین سەرسەخت ترین دووژمن بوونەوە ، هەروەها چۆن خوای گەورە بەیەكڕیزی و تەبایی و یەك دڵی بەخشی بەگەلەكەمان  كەوێنەی نەبووە لەمێژووی سەدساڵەی گەلەكەمان .


 بۆیە لێرە دا جێگەی خۆیەتی هەمیشە سوپاسی خوای گەورە بكەین ، كەپشتیوانی كردین و جورئەت و ئازایەتی و نەترسی زیاتر بەهەموو لایەك بەخشی و یەكڕیزی و تەبایی خستە نێوانمان ، كە هەموومان بوینە برای گیانی یەكتری ، بەهەموو چین و توێژ و جیاوازیەكانمانەوە ئەمەش لە نمونەیەكە لە پشتیوانی خوای گەورە بۆ میللەتە بێ‌ بەش و ماف خورا و ستەم لێكراوەكان ، كەبیانەوێ‌ ڕوو بەڕووی ستەم كاران بوەستنەوە و ڕزگاریان ببێت . ئەمەش هەر باقیەو  دەمێنێت و شایانی دووبارە و چەند بارەشە . خوای گەورە گەل و وڵات و هەموولامان بەخۆشی و شادی تەواو بگەیەنێت و ئامانجەكانی ڕاپەڕنمان بۆ بێنە دی . 
 
*بەرپرسی مەڵبەندی (7)ی رانیەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان



0 التعليقات:

إرسال تعليق

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More